سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان وەکو سەرۆککۆماری تورکیای کردووە
هەولێر-نۆرس پرێس
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پیرۆزبایی لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان وەکو سەرۆککۆماری تورکیای کردووە.
ئاماژە بەوەش دەدات، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیایان تاوتوێکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە تویتێکدا نووسیویەتی،ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومهوه و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد.