رووسیا بەچڕیی هێرش دەکاتە سەر چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، رووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد بۆ سەر کیێڤی پایتەخت و شاری لڤیڤ لە رۆژئاوای وڵاتەکە، نزیک بە سنووری پۆڵەندا.
ئیدارەی سەربازی لە کیێڤ رایگەیاند، مۆسکۆ لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ سێشەممەدا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی دەستپێکردووە و داوایان لە دانیشتووانی ناوچەکان کردووە لە پەناگەکاندا خۆیان حەشاربدەن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی شارەکە لە “هێرشێکی چڕ و پڕی ئاسمانیدا” نزیکەی بیست فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی دروستکراوی ئێرانیان دەستنیشانکردووە و لەناویانبردووە.
لە شاری لڤیڤ لە نزیک سنووری پۆڵەندا، لانیکەم ژێرزەمینێک بۆردوومان کراوە و ئاگری تێبەربووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هەروەک زەنگی ئاگادارکردنەوە لە هێرشی ئاسمانی له ناوچەی زاپۆریژیا لێدرا، که بەشێکی لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە کۆنترۆڵکراوه و له ریفراندۆمێکی دانپێدانەنراودا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی به خاکی رووسیاوە لکێنراو.