کارەسات”ێکی دیکە لە پشت وێرانبوونی بەنداوەکەی ئۆکرانیا… پیسبوونی ئاوەکەی مەترسی بەدوای خۆیدا هێناوە
هەولێر – نۆرس پرێس
خەڵکی ناوچەی میکۆلایڤ لە باشووری ئۆکرانیا ئاگادارکرانەوە کە ئاوی کراوە بۆ خواردنەوە و مەلەکردن یان ماسیگرتن بەکارنەهێنن، دوای ئەوەی دەرکەوت ئاوەکە پیس بووە.
بەگوێرەی راپۆرتی سکای نیوز، ئەو بەکتریایە هاوشێوەی کۆلێرایە، کە دەسەڵاتدارانی تەندروستی ناوچەکە دەڵێن دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی توندی ریخۆڵە، دوای رووخانی وێرانکەری بەنداوی کاخۆڤکا، لە زۆرێک لە رووبار و دەریاچەکاندا دۆزرایەوە.
هەروەها ناوەندی ناوچەیی بۆ کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە میکۆلایڤ هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ئاستی “ئەمۆنیا”.
بەنداوەکە کە بەشێکە لە وێستگەی کارەبای ئاوی کاخۆڤکا، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای رۆژی 6ی حوزەیران داڕما، بەهۆیەوە بەشێک لە کۆی گشتی 18 کیلۆمەتر سێجا ئاوەکە رژایە ناو کۆگاکەى بەنداوەکە و لافاو لە ڕووبەرێکی فراوانی زەوی لە باشووری ئۆکرانیا دروستبوو.
لە ئەنجامی داڕمانی بەنداوەکە لە 6ی حوزەیران لانیکەم 35 کەس گیانیان لەدەست داوە، بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکرانیا و رووسیا، 31 کەسیش بێسەروشوێن بوون و هەزارانی دیکەش ناوچەکانیان چۆڵکردووە.
ئۆکرانیا و ڕووسیا یەکتریان تۆمەتبار کرد بە ڕووخانی بەنداوەکە و هەردووکیان بانگەشەی تێکدانی بەنداوەکەیان کرد.
گرنگی ستراتیژی بەنداوەکە چییە؟
بەنداوەکە دەکەوێتە سەر ڕووباری دنیپرۆ، تەنیشت وێستگەی کارەبای ئاوی کاخۆڤکا و 18 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
بەرزییەکەی 30 مەتر و درێژییەکەی 3.2 کیلۆمەترە، لە ساڵی 1956ەوە تەواو بووە.
بەنداوی پشتەوەی دەریاچەیەکی بە نزیکەیی بە قەبارەی دەریاچەی خوێی گەورەی ویلایەتی یوتا دروستکردووە، هەروەها ئاو بۆ کریمیا دابین دەکات. بەنداوی کاخۆڤکا بە خاڵی لاوازی سەرەکی لە خێرسۆن دادەنرێت، چونکە لەناوبردنی دەبێتە کارەساتێکی ڕاستەقینە، هەروەک تەقاندنەوەی بەنداوەکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی سیستەمی کەناڵەکانی ئاودێری لە زۆربەی باشووری ئۆکرانیا.