بەهوی روداوێکی هاتوچۆە چوار کەس گیانلەدەستدان و 59 کەسێتریش برینداربوون

هەولێر-نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دوشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بابل ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداوی ئەمڕۆی رێگای کەربەلا چوار کەس گیانلەدەستدان و 59 کەسی تریش برینداربوون.

مستەفا عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بابل ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای نێوان بابل- کەربەلا گەیشتووەتە چوار گیانلەدەستدان و 59 بریندار کە دوو  لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی بوون و دوانەکەی دیکەش عێراقی بوون، هەروەها لەنێو بریندارەکاندا 26 کەسیان هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی بوون.

پێشتر سەرچاوەیەک رایگەیاندبوو، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نوعمانیە لەنێوان پارێزگای بابل و کەربەلا کە لەنێوان دوو پاسی نەفەرهەڵگردا رویداوە و هەردوکیان زیارەتکارانی مەزارگە ئاینیەکانی کەربەلایان هەڵگرتبوو بە دەیان کەس برینداربون و ژمارەیەکیش گیانیان لەدەستداوە.