راپرسییەکی نێودەوڵەتی “متمانەی جیهان” بە زیرەکی دەستکرد ئاشکرا دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

توێژینەوەیەکی زۆر هەبوون کە ترسیان لە هاتنە ناوەوەی زیرەکی دەستکرد هەبووە بۆ چەند بوارێک، بەڵام ڕاپرسییەکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای توێژینەوەی بازاڕگەری “سڤانتا” ئەنجامدراوە کە 5 هەزار کەسی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان لەخۆگرتبوو، ئاماژەیە بۆ جیاوازییەکی روون لە بۆچوونی خەڵک بەرامبەر بە هەندێک تەکنەلۆژیا .

متمانەی مرۆڤ بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، قبوڵکردنی گشتی زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزاری کڕیاران هەیە، وەک دوو لەسەر سێی بەشداربووان، واتە لەسەدا 67، هاوڕان لەسەر ئەوەی زیرەکی دەستکرد توانای باشترکردنی خزمەتگوزاری کڕیارانی هەیە بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە کارلێکیان لەگەڵدا دەکەن.

زیاتر لە نیوەی خەڵک، واتە لەسەدا 54، رایانگەیاندووە، ئەو کۆمپانیایانە کە تەکنەلۆژیای AI بەکاردەهێنن، سوودی باشتر بە کڕیاران دەبەخشن لە چاو ئەو کۆمپانیایانە کە سوودی لێ وەرناگرن.

لەسەدا 64 گوتوویانە پێشبینی دەکەن زۆربەی بەشە گەورەکانی ناو رێکخراوەکان لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ئۆتۆماتیک بکرێن و بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بەڕێوەبچن.

بەڵام ئەم متمانەیە بۆ کەرتی بانکی ناگرێتەوە، چونکە لەسەدا 68ی بەشداربووان رایانگەیاندووە کە زیاتر متمانەیان بە توخمە مرۆییەکانی ناو بانکەکان هەیە لە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد، بەتایبەتی لە داوای قەرزی کەسیدا.

بابەتەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە سەبارەت بە پزیشکی، وەک لەسەدا 74 وتوویانە کە زیاتر متمانەیان بە دەستنیشانکردنی پزیشکانی مرۆڤ هەیە نەک دەستنیشانکردنی ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن.

بۆچوونەکان نزیکەی یەکسانن بەرامبەر بە ئۆتۆمبێلی خۆ لێخوڕین، لەسەدا 51 بە کۆی دەنگ هاوڕان لەسەر ئەوەی ئۆتۆمبێلی خۆ لێخوڕین توانای بڕیارێکی ئەخلاقیتری هەیە وەک لە شۆفێری مرۆڤ، بەتایبەتی سەبارەت بە رووداوەکان و ئاگادارکردنەوە لە ترافیک لایتەکان.

لە ڕاپرسییەکەدا نیگەرانییەکانی زۆرینەیان لەبارەی زیرەکی دەستکرد ئاشکرا کردووە و لەسەدا 86 ڕایانگەیاندووە کە هەست دەکەن زیرەکی دەستکرد توانای پەرەپێدانی خۆی هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نائەخلاقی هەڵسوکەوت بکات.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەدا 30 نیگەرانن لە زیرەکی دەستکرد کە مرۆڤایەتی “کۆیلە دەکات”.

ئەم ئەنجامانە جیاوازییەکی روونی بۆچوونەکان دەردەخەن سەبارەت بە فراوانکردنی وەرگرتنی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، کە هەم سوود و هەم مەترسی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.