دوای زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی توشبون.. نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له قامشلۆ ئاماده‌سازی ده‌كات
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هۆشمین عه‌قیل، كارمه‌ندی ئیداری له نه‌خۆشخانه‌ی ژیان له شاری قامشلۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی زۆربونی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به كۆرۆنا، ئاماده‌سازییان كردوه.
ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤایرۆسه گه‌شتوه‌ته 38796 توشبو، 2567 حاڵەت باشبونهتهوهو 1568 كه‌سیش مردون.
به وته‌ی عه‌قیل، هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌شی به‌ركه‌وتوان له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، به درێژایی 24 سه‌عات له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و ئۆتۆمۆبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ستافی پزیشكی و ئامێره پزیشكییه‌كان ئاماده‌كراون.”
داواشیكرد به‌هۆی زۆربونی حاڵه‌ته‌كانی توشبون، دانیشتوانی ناوچه‌كان رێكاره‌كانی خۆپارێزی ره‌چاوبكه‌ن له ده‌مامك به‌ستن و گرنگیدان به پاك و خاوێنی و دوركه‌وتنه‌وه لە یەکتر.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له ناوچه‌كانی خۆسه‌ر توشبونی 59 حاڵه‌تی نوێی راگهیاندو ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابوردوش 44 حاڵه‌تی تری راگه‌یاند.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا هۆشمین عه‌قیل باسی له‌وه‌كرد، هه‌ندێك له پێویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌په‌له هه‌یه‌و پێشبینیشی كرد، له‌ماوه‌ی داهاتودا ژماره‌ی توشبوان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه زیاتر ببێت.