هەولێر- نۆرس پرێس
عێراق بانگهێشتی کۆمپانیا بیانییەکان دەکات بۆ ئەوەی داوای گرێبەستی گەڕان و پەرەپێدانی یەدەگی غازی سروشتی لە 11 بلۆکی نوێدا بکەن، لەکاتێکدا ئەندامەکەی ئۆپێک هەوڵدەدات غازی سروشتی زۆر پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا بەرهەم بهێنێت و هاوردە کەمبکاتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەشت بلۆک لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، یەکێکیان لە باکوری شاری موسڵ و دوو بلۆکی دیکە بە درێژایی سنورەکانی پارێزگاکە هەن یەکێکیان لەنێوان دەڤەری ئەنبار لەگەڵ موسڵ و یەکێکی دیکەشیان لەگەڵ شاری نەجا لە باشوری عێراقە.
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی هێنا بۆ دەستپێکردنی خولی شەشەمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زیادکردنی بلۆکەکانی غاز، بەبێ ئەوەی وادەیەک بۆ پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان دیاریبکات.
عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێکە لە دوای سعودیە، بەشێکی زۆری غازی خۆی دەسوتێنێت، کە شانبەشانی نەوتی خاو لە کێڵگەکانیدا دەرهێنراوە، چونکە ناتوانێت بیگۆڕێت بۆ وزە، لەبری ئەوە غاز لەئێرانەوە هاوردە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.