زاناکان سەرکەوتوو بوون لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پاک لە هەواوە

هەولێر – نۆرس پرێس

توێژەران چۆنیەتی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی خاوێن و بەردەوامیان دۆزیوەتەوە بە بەکارهێنانی تەنها دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، کە لە هەوا دەردەهێنرێت.

رۆژنامەی “ئیندیپێندنت”ی بەریتانی رایگەیاندووە، تیمێکی زانکۆی کامبریج، بۆ گۆرینی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ سەرچاوەیەکی وزە، لە رێئاکتۆرێکی بەهێزی خۆرەوە سوودیان وەرگرتووە.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، بیرۆکەکەیان لە سیستەمی دەستکەوتن و هەڵگرتنی کاربۆن (CCS) وەرگرتووە، کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەگرێت بۆ پەمپکردنی بۆ ناو هەڵگرتنی ژێر زەوی.

دکتۆر موتیار رهامان، لە بەشی کیمیای زانکۆکە روونیکردەوە: “لەبری ئەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەژێر زەویدا هەڵبگرین، وەک ئەوەی سیستەمی CCS هەیە، دەتوانین لە هەواوە وەریبگرین و سووتەمەنی پاک لێی بەرهەمبهێنین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەم شێوەیە دەتوانین کۆتایی بە پیشەسازی سووتەمەنی بەردین بهێنین، کە هیوادارین یارمەتیدەرمان بێت لە لەناوچوونی گۆڕانی کەشوهەوا.

تیمەکە لە وردەکارییەکانی شێوازەکەدا دەڵێن، ئەو ریاکتۆرە کە بە وزەی خۆر کاردەکات، توانای گرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی هەیە لە پرۆسەی پیشەسازییەوە، وەک گازی کۆلۆ، یان راستەوخۆ لە هەواوە.

ئەوان تیشکیان خستە سەر ئەوەی : “بە تێپەراندنی گازەکە بە گیراوەیەکی ئەلکالی، توانیمان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن چڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکەین بۆ گۆرینی بۆ سووتەمەنی گازی دەستکرد بە بەکارهێنانی تیشکی خۆر”.