رێبەر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ئه‌مه‌ریكایه و چه‌ندین دیداری گرنگی ئه‌نجامداوه
هەولێر- نۆرس پرێس
باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دووپات له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق.
له تویتێكدا، باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس كردووه و نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له پەیوهندییهكانمان له‌گه‌ڵ عێراق به گۆشه‌ی 360 پله.
هەروەها گوتی، سوپاسگوزارم بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌رفه‌ته ره‌خسا بۆئه‌وه‌ی راشكاوانه باس له بابه‌ته‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ره‌وپێشچوونه گرنگه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه بكه‌ین.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ئه‌مه‌ریكایه و له‌وێ چه‌ندان دیداری گرنگی ئه‌نجام داوه.