دانیشتوانی شارۆچکەی باب لە دژی بارهەڵگرەکانی تورکیا گردبوونەوەیان ئەنجامدا

ئەلباب – نۆرس پرێس

بۆ پشتیوانیکردن لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان لە شارۆچکەی باب لە رۆژهەڵاتی حەلەب، دەیان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەکە گردبوونەوەیەکیان لە دژی هەژموونی بارهەڵگرەکانی تورکیا لە کەرتی هاوردە و هەناردەکردن لە ناوچەکەدا ئەنجامدا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دەیان کەس لە دانیشتوانی شارەکە لە نزیک دووریانەکەی سەنتەری باب گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیکردنی شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی ناوچەکە کە بەهۆی قورخکردنی بارهەڵگرەکانی تورکیا بێکار بوون، ئەمە جگە لە خراپی دۆخی ژیانی دانیشتووان و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشکرد، چونکە سەرجەم پرۆسەی هاوەردەکرن و هەناردەکرن لە ناوچەی باب لە ریگەی بارهەڵگرەکانی تورکیاوە ئەنجامدەدرێت، شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی سوریا بێکار ماون و نزیکەی 400  شوفێر و 500  کاسپکار لە دەروازەی سنوری باب هەوا دەرفتی کاریان لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران داوایانکرد رێگە چارەیەک بۆ خاوەن بارهەڵگرەکان و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی گەندەڵی و گرانی نرخەکان و کارکردن بۆ کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن ئیدارەی خۆجێیی شارەکەوە بدۆزرێتەوە.