قامشلۆ؛ كاره‌با كێشه‌ی كه‌م ئاوی له شاره‌كه‌دا دروستكردوه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
قامشلۆ، گەوره‌ترین شاری رۆژئاوای كوردستانه، هه‌مو هاوینێك گه‌ڕه‌كه‌كانی “كۆنیش و عه‌نته‌رییه‌و زه‌یتونییه‌و قه‌دور به‌گ و كه‌ناڵی سوێس”ی روبه‌ڕوی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه.
سه‌عاته‌كانی پێدانی ئاو له گه‌ڕه‌كه‌كانی قامشلۆ له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاواز هه‌یه، له هه‌ندیَك گه‌ڕه‌ك هه‌مو رۆژێكه ئاو به‌رده‌درێته‌وه‌و له هه‌ندێكی تریش دو رۆژ جارێك یاخود زیاتر به‌رده‌ست نییه.
به‌هۆی كه‌موكوڕی ئاو، دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كان ناچار ده‌بن به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تردا بگه‌ڕێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به ئاوی ته‌نكه‌ر ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ش بارێكی دارایی قورسی له‌سه‌ر شان داناون.
نرخی كڕینی هه‌ر پێنج به‌رمیل ئاوێك ده‌گاته 10 هه‌زار لیره، هه‌ر خێزانێكیش به‌لای كه‌مه‌وه له رۆژێكدا ئه‌و بڕه ئاوه‌ی پێویسته.
هه‌ندێكی تر له ماڵه‌كان پشت به ئاوی بیره‌كانی خۆیان ده‌به‌ستن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه دینه‌مۆكانیان له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانییه‌و ئه‌ویش هه‌مو كات به‌رده‌ست نییه، سود وه‌رگرتن له بیره‌كانیش سنورداره‌و ژماره‌ی بیری ماڵه‌كانیش كه‌مه.
له قامشلۆ دانیشتوانی شاره‌كه سود له كاره‌بای موه‌لیده وه‌رده‌گرن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به دابه‌زینی ئاستی ئاوی فورات كه‌مبوه‌ته‌وه.
خورشید ئۆسۆ، كارمه‌ندی ئیداری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوی قامشلۆ ده‌ڵێت، “قه‌یرانه‌كه چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاره‌بایه كه وێستگه‌كانی ئاو ئیش پێده‌كات.”
وتیشی، له‌گه‌ڵ نه‌بونی كاره‌با بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كان، كێشه‌ی ئاو له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك سه‌رهه‌ڵده‌دات و كێشه له سیسته‌می رۆكردندا دروست ده‌بێت.
تۆڕی ئاوی قامشلۆ جاڵجاڵۆكه‌ییه، له كاتی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له كاره‌با دروستببێت، بۆرییه‌كان خاڵی ده‌بنه‌وه‌و ئاو ناگات به ماڵه‌كان، به‌پێی ئه‌وه‌ی خورشید ئۆسۆ باسی كرد.
له قامشلۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ئه‌و هه‌ن، له دیارترینیان وێستگه‌ی هیلالیه‌یه و له‌گه‌ڵ وێستگه‌ی عوێجه‌و سه‌فان.
له مانگی رابوردودا به‌هۆی له كاركه‌وتنی كارگه‌ی غازی رمێلان، هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی قامشلۆ بۆ ماوه‌ی ده رۆژ بێ ئاو بون.
به وته‌ی ئۆسۆ، به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوی قامشلۆ په‌نای برده به‌ر ئیشپێكردنی مۆلیده كاره‌باییه‌كان، به‌ڵام كێشه بێ ئاوی چاره‌سه‌ر نه‌كرا.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارگه‌ی غازی رمێلان كه‌وتوه‌ته كاركردن و دۆخی كاره‌با جێگیر ده‌بێت، كێشه‌ی ئاویش به ته‌واوه‌تی له‌ماوه‌ی داهاتودا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.