هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی “والی تەلەعفەر” رادەگەێنێت
هەولێر – نۆرس پرێس
دوینێ یەکشەممە، هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە تەلەعفەر راگەیاند، کە پۆستی “والی تەلەعفەر”ی هەبووە لە ناو داعشدا.
شانەی هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا گوتیان: “مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، لە رێگەی زانیاریی هەواڵگریی دروست و هاوکاری هاووڵاتیانەوە، توانیان کەسێک دەستگیر بکەن، کە بە ‘والی تەلەعفەر’ ناسێنراوە، ئەویش لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا کە لەناو پارێزگای بەغدا ئەنجامدراوە”.
راسیانگەیاندووە، “بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆمەتبارەکە لە کاتی شەڕەکانی رزگاریدا لە زۆرترین پێگەی تیرۆریستی لەناو پارێزگای نەینەوا کاری کردووە، هەروەها لەو پێگەش کاریکردووە کە داعش بە ‘ئەمنی هەرێمی ئەلحەدیدە’ ناویدەبرد، و تا ئێستاش لە چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆی بەردەوام بووە، بە گوێرەی بەدواداچوونەکان بۆ شانە نوستووەکان لە پشتێنەی باکووری بەغدا”
لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، “تۆمەتباری داواکراو، بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رەوانەی لایەنی لێکۆڵەری تایبەتمەند کراوە”.