قامشلۆ- نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه توشبونی 59 توشبونی نوێی به كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ش كۆی توشبوان له ناوچه‌كاندا گه‌شته 38796 كه‌س.
ده‌سته‌كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، له توشبوه نوێییهكاندا 33 نێر و 26 مێ توشبون له شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌و قامشلۆ و دێرك و عاموداو دێرباسیهو ره‌قه‌و كوبانێ.
هه‌فته‌ی رابوردو ده‌سته‌كه تۆماركردنی 44 حاڵه‌تی كورۆنای راگه‌یاند.
له‌ناوچه‌كانی خۆسه‌ر كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبونه‌ته‌وه له كۆرۆنا 2567 كه‌سه‌و كۆی مردوهكانیش 1578 كه‌سه.