بە هۆی بۆردوومانێکی تورکیاوە.. ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی باکووری حەسەکە دەکەوێتەوە

حەسەکە – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی “ئوم حەرمەلە و مەزرەعەت حەمدوش” لە رۆژئاوای شارۆچکەی “ئەبوراسێن” لە باکووری حەسەکە کەوتەوە، ئەویش بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیاوە کە ئەو ناوچەی کردە ئامانج.

سەرچاوەیەک لە گوندی ئوم حەرمەلە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دوای ئەوەی دوو گولە هاوەن کەوتنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکە کە سەرچاوەکەیان لە هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانەوە بوو، ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی چێنراو بە گەنم کەوتەوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئاگرەکە نزیکەی 20 دۆنم لەو زەوییەیان سوتاندووە، بەر لەوەی دانیشتوان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بگەنە ئەوێ و ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام ئاگر و تۆپبارانەکان هیچ زیانێکی مرۆیییان نەبووە و تەنها لە زیانی ماڵیدا سنوردار بووە.

سەرلەبەیانی دوێنێش گوندی دادا عەبداڵ لە گوندەواری باکووری زەرگان کەوتە بەر تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەرچاوی مرۆیی تۆماربکرێت.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی