دیدی کۆمەڵگەی نێودەولەتی سەبارەت بە دادگاییکردنی چەکدارانی داعش لە رۆژئاوایی کوردستان

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

کاڵڤین والدەر، پسپۆری کاروباری سوریا، رایگەیاند، بریارەکەی بەرێوبەرایەتی خۆسەر بۆ دادگاییکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە نێو خاکی رۆژئاوایی کوردستاندا بە تەواوی کۆتایی بە دۆسیەکەیان ناهێنێت و چەندین مەترسیی هەیە، لەوانە ئەگەری هەڵهاتنیان لە زیندان.

رۆژی 10ی حوزەیران، بەرێوبەرایەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بریاریدا چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە زیندانیەکانی رۆژئاوایی کوردستاندا، بەپێی یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی “تیرۆر” دادگاییبکات.

ئەندامی پەیمانگای نیولانزی ئەمریکی پێی وایە باشترین چارەسەر دیپۆرتکردنەوەی دەستگیرکراوەکانە بۆ وڵاتەکانیان، بەڵام بەرێوبەرایەتی خۆسەر رایگەیاندووە، بریارەکەی دادگاکردنیان دوای ئەوە هات کە ئەو زۆربەی وڵاتان ئامادە نەبوون هاوڵاتییەکانیان لە نێو داعش وەربگرنەوە.

کاڵڤین والدەر، پسپۆری کاروباری سوریا، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “واشنتۆن ئۆنلاین” کە لەلایەن نۆرس پرێسەوە لە پایتەختی ئەمریکاوە پەخش دەکرێت، ئاماژەی بەوەدا، بە دادگاییکردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکانی داعش، ژمارەی دەستگیرکراوەکانی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا وەک خۆی دەمێنێتەوە، ” ئەمەش دەبێتە هوکاری دروستبوونی کێشەیەکی قوڵ و دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی هاوپەیمانان.

لەلایەکی دیکەوە کالڤین واڵدەر ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا و تەنانەت وڵاتانی ئەوروپاش ئامادە نین پشتگیری بکەن لە هەوڵەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی بیانی “داعش”، چونکە دادگاییکردنیان لە سەر خاکی رۆژئاوایی کوردستان، بە واتای دامەزراندنی دامەزراوەی دادوەری سەربەخۆ لە سیستەمی دادوەری دیمەشق دێت، هەر ئەمەش وایکردوە کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دوودڵبن لە پشتگیرکردنی پرۆسەی دادگاییکردن، چونکە نایانەوێت وا دەرکەوێت کە پشتگیری لە جیابوونەوەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە خاکی سوریا دەکەن.

کاڵڤین والدەر جەختیکردەوە کە خودی بەرێوبەرایەتی خۆسەر بە هەستیاریەوە مامەڵە لە گەل ئەم پرسە دەکات، نایەوێت خۆی وەک قەوارەیەکی دابراو لە سوریا نیشان بدات.

هاوکات موعتەسەم کیلانی پسپۆری یاسایی لە هەمان بەرنامەدا وتی، ئیدارەی خۆسەر مافی ئەوەی هەیە ئەندامانی داعش دادگایی بکات، چونکە پێشێلکارییەکانیان لەسەر خاکی سوریا ئەنجامداوە، ئیدارەی خۆسەرش بەشەکە لە خاکی سوریا.

دەشڵێت، بریاری دادگاییکردنیان دوای ئەوە هات کە زۆربەی وڵاتان دواکەتن لە گەراندنەوەی هاووڵاتییەکانیان، راگرتنی ئەو ژمارە زۆری چەکدارانی داعش بارگرانییەکی گەورەیە بۆ سەر ئیدارەکە دروستکردوە.

کیلانی دەلێت لە رووی یاساییەوە، پێویستە چەکدارانی داعش دادگایی بکرێن، چونکە دەستبەسەرکردنیان بۆ ئەو هەموو ساڵە بە نایاسایی دادەنرێت، و دوای کۆتایی هاتنی دادگاییکردنەکانیان یان تەنانەت ئەوانەی کە تۆمەتەکانیان لەسەر نەسەلمێنرێت، ئەو کاتە دەبێت وڵاتان هاوڵاتییەکانیان وەرگرنەوە.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە رۆژئاوا دەسەڵاتی دادوەری بەرێوبەرایەتی خۆسەری لە دەسەڵاتی دادوەری دیمەشق بە باشتر بزانێت، چونکە لەلایەکەوە پەیوەندییەکانی لەگەل دادوەری دیمەشق نەماوە، لەلایەکی دیکەوە سیستەمی دادوەری سوریا بە بەشێک لە دامەزاروەی رژێمی سوریا دادەنرێت و رۆلی هەبووە لە ئەنجامدانی پێشێلکاری بەرامبەر هاوڵاتیانی سوریا.

ئەو پسپۆرەی کاروباری سوریا.