لەنێو تابووتەکەیدا بەهۆشخۆی هاتەوە و دوای حەوت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدایەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

چەند رۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەئاگاهاتنەوەی لەناو تابوتەکەدا لە کاتی پرسەکەیدا، ژنێکی تەمەن 76 ساڵانی ئیکوادۆر گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی 7 ڕۆژ لە چاودێری چڕدا بوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، وەزارەتی تەندروستی ئیکوادۆر لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە گیلبێرتۆ باربێرا دوای مانەوەی هەفتەیەک لە چاودێری چڕدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆنتۆیا لەژێر “چاودێری هەمیشەیی”دا هێڵراوەتەوە، بەڵام زانیاری زیاتری لەسەر لێکۆڵینەوە پزیشکییەکانی دەوروبەری دۆسیەکە نەداوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مۆنتۆیا ماتەمینی تەرمەکەی تووشی سەرسوڕمان کرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە کۆما لە خەو هەڵسا، لە تابوتەکەیدا، سەرەڕای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی ئیکوادۆردا گیانلەدەستدانی ڕاگەیەندرا، ئەمەش وایکرد حکومەت لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامبدات.

کوڕەکەی دەڵێت:” نزیکەی 20 کەس لەوێ بووین، دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر لەناو تابوتەکەدا، دەستیکرد بە دەنگە دەنگ و لە تابوتەکە دەدا و کاتێک نزیک بووینەوە بینیمان هەناسەی قورس دەدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەسوکارەکەی دایکییان بردووە بۆ نەخۆشخانە لە ناوەڕاستی شاری پاپاهۆیۆ، لەوێ وەزیری تەندروستی رایگەیاندووە، دایکی لەژێر چاودێری چڕدایە و لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناسە دەدات، بەڵام پاش حەوت رۆژ گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لەو پزیشکانە دەکەن کە پەیوەندییان بە دۆسیەکەیەوە هەیە، لیژنەیەکی تەکنیکیش پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە بە چۆنیەتی دەرکردنی بەڵگەنامەی مردنی نەخۆشخانەکە.