کرێملین: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو بنەماڵە عەرەبییەکان

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، 17ی حوزەیرانی 2023، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین بە میدیاکانی رووسیای راگەیاند، رووسیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵە پێویستەکان بۆ یارمەتیدانی سوریا لە گەڕانەوەی تەواوەتی بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی.

لە 7ی ئایاردا مۆسکۆ رایگەیاند، کە پێشوازی لە بڕیاری گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی بەشداریکردنی سوریا لە چالاکییەکانی کۆمکاری عەرەبی، یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێورکردنەوەی کەشوهەوای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زاڵبوون بەسەر کاردانەوەکانی شەڕی سوریا لە نزیکترین کاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆسکۆ بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ پایتەختە عەرەبییەکان، بەردەوام داوای لێکردن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق دەستپێبکەنەوە.