عێراق هۆشداری دەدات لە “تەقینەوەی داعش” لە کامپی هۆل و پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەی لە لایەن تورکیاوە

هەولێر – نۆرس پرێس

وەزیری بەرگری عێراق هۆشداریدا لەوەی بە “تەقینەوەی داعش” وەسفی کردووه له کامپی هۆل له سوریا، هاوکات جه ختی لە سەر رەتکردنەوەی پێشێلکردنی سەروەریی کردەوە لە لایەن تورکیاوە.

وەزیری بەرگری عێراق، ثابەت ئەلعەباسی، لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبییە، دوێنێ شەممە، پشتڕاستی کردەوە کە “کامپی هۆل لە سوریا بووەتە کرەیەکی گەرمی دەوڵەتی ئیسلامی داعش”، و پێیوابوو کامپەکە دەبێتە هۆی “دڵەڕاوکێیەکی گەورە” بۆ بەغدا.

بەغدا لەم دواییانەدا سەدان هاووڵاتیی خۆی لە کامپی هۆل گەڕاندەوە، هەفتەی رابردووش میوانداری کۆنفرانسێکی ئەمنی کرد و داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە هاووڵاتییانی خۆیان لە کامپەکە وەربگرنەوە.

وەزیرەکەی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی نوێکردەوە کە هەموو وڵاتان هاووڵاتییەکانیان لە کامپی هۆلەوە بگێڕنەوە، بۆ ئەوەی بۆ هەمیشەیی دابخرێت.

عەباسی باسی لە بۆردومانی تورکیا کرد و گوتی، “سەروەری هێڵی سوورە، پێویستمان بە چارەسەرێکی سیاسی هەیە بۆ پرسی بۆردومانەکانی تورکیا”.

تورکیا بەنزیکەیی بە رۆژانە ناوچە سنوورییە جیاکراوەکانی باکووری هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات، هەروەها جارجارە ناوچەکانی قوڵایی عێراق بۆردومان دەکات، وەک شەنگال و کامپی مەخموور، ئەمەش زیانی گیانی هاووڵاتیانی سڤیلی لێدەکەوێتەوە.

وەزیری بەرگری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە “نابێت رێگە بە بوونی چەک لە دەرەوەی ئیرادە و کۆنترۆڵی دەوڵەت بدەین”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر