سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆکردنی گرێبەستی گرنگی بۆ وەبەرهێنانی غازی سروشتی راگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆکردنی گرێبەستی گرنگی بۆ وەبەرهێنانی غازی سروشتی راگەیاند، هەروەها گوتیشی گرێبەستی مۆڵەتدان بۆ خولی شەشەمی وەبەرهێنانی غاز بەمزووانە واژۆ دەکرێت،  جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پلانەکان کردەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان بە ئاراستەی جێگرەوەکانی وزە.

سودانی لە وتارەکەیدا لە میانی ئاهەنگی 63 ساڵەی دامەزراندنی ئۆپێک لە بەغدا، کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، دوینێ شەممە بەڕێوەچوو، رایگەیاند:” نەوت هێشتا سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە لە جیهاندا و گرنگی خۆی هەیە لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدان و ژینگەدا، هەروەک گرنگە بۆ ئەو وڵاتانەی کە پشتی پێدەبەستن، بۆ بەرهەمهێنان یان بەکاربردن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاتنە ناوەوەی غازی سروشتی بۆ ناو بازاڕی وەبەرهێنانی وزە، بەرپرسیارێتی نوێی بۆ وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک زیادکردووە، بەو پێیەی غاز بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ زۆرێک لە پیشەسازییەکان، ئەمەش پێویستی بە وڵاتانی ئەندام هەیە تا ئەو ئاڵنگارییا زۆرانەی کە رووبەڕووی دەبنەوە لەبەرچاو بگرن”.

لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە “حکومەتی عێراق لە سەرەتای پێکهێنانیەوە گرینگی داوە بە دۆسیەی وزە بە هەموو وردەکارییەکانیەوە، لە پێش هەموو شتێکەوە ئەوەیە کە پەیوەندی بە نەوت و غازی سروشتی و گازی پەیوەندیدارەوە هەیە. “

 ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق ساڵانێکی زۆرە پشتی بەستووە بە نەوت وەک سەرچاوەیەکی بنەڕەتی بۆ ئابووری و داهات، هەروەک غازی سروشتی پشتگوێ خراوە، کە دەرفەتی زۆری لە بوارەکانی گەشەپێدان لەدەستداوە، ئەمە جگە لە کاریگەرییە ژینگەییەکانی پەیوەست بە پیشەسازی نەوت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەم زووانە، خولی شەشەم واژۆ دەکرێت، کە سەبارەت بە ناوچە گرنگەکانی کێڵگە غازە سروشتییەکانن.”

سودانی روونیشیکردەوە کە “وەبەرهێنان لە غازدا کۆتایی بە بەهەدەردانی سامانی غاز دەهێنێت، کە ساڵانە بەمهۆیەوە عێراق نزیکەی 4 ملیار دۆلار غازی بەهەدەر دەچێت”، گوتیشی “یەکێک لە کارە لەپێشینەکانمان کردنەوەی رەخساندنی هەلە بۆ کەرتی تایبەت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانمان و دابینکردنی ئاسانکارییە بۆیان”.