ئیمارات تێچووی چاککردنەوەی 40 قوتابخانەی زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکەی سوریای گرتە ئەستۆ

لازقییە – نۆرس پرێس

ئەمرۆ پێنجشەممە، 15ی حوزەیرانی 2023، مانگی سووری ئیمارات تێچووی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی 40 قوتابخانەی سوریا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە راگەیاند، کە بەسەر ناوچەکانی پارێزگای ئەللازقییە لە رۆژئاوای سوریا و تێچووەکەشی 10 ملیار لیرەی سورییە.

سەرۆکی شاندی مانگی سووری ئیمارات لە سوریا، محەمەد ئەلکەعبی، رایگەیاند، “کاری چاکسازی بەپێی ئەو زیانانەی بەر قوتابخانەکان کەوتووە ئەنجامدەدرێت،  لە ماوەی دیاریکراودا قوتابخانەکان دەگەڕێننەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024”.

ئەلکەعبی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی بەهای پڕۆژەکە نزیکەی 10 ملیار لیرەی سورییە، هەروەها چاککردنەوەی دامەزراوە تەندروستییەکان، دەستشۆرەکان، هۆڵەکانی خوێندن، هۆڵی کارگێڕی، مۆبیلیات و پێداویستییەکانی دیکە لەخۆدەگرێت.

لای خۆیەوە، فیراس ئەلسوسی، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی جێبەجێکردن لە لازقییە رایگەیاند، “قوتابخانەکان بەپێی ئەولەویەتەکان هەڵبژێردراون، بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پەروەردە”

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم کارانە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی مانگی سووری ئیمارات رۆژانە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت، لە هەمان کاتدا پابەندبوون بە ستاندارد و مەرجە تەکنیکییە ستانداردەکان.