وه زیری ده ڕه وه ی لوبنان: مەترسی دروستبوونی گرژی لەنێوان لوبنانییەکان و پەنابەرانی سوریادا هەیە

دیمەشق – نۆرس پرێس

عەبدوڵڵا بو حەبیب، وەزیری دەرەوە لە حکومەتی چاودێر لوبنان رایگەیاند، لوبنان ناتوانێت ببێتە ناوچەیەکی فراوان بۆ ئاوارە سورییەکان.

ئەم لێدوانە لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسێکدا بۆ پشتیوانی لە ئایندەی سوریا و ناوچەکە لە برۆکسل هات.

بو حەبیب ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریاوە پێشوازیمان لە یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەی سوریی کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری و کۆمەڵگەی ناوخۆیی ئێمە هەبووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە مافی پەنابەری سوریا کاریگەری لەسەر ئابووری و ژینگە هەیە و بەپێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی، لوبنان ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری لێ وەردەگیرێت لە ئەنجامی میوانداریکردنی پەنابەران.

دووپاتیشی کردەوە کە گەڕانەوە مافی سوریاییەکانە، داوای لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کرد لەگەڵیان کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی پێشکەوتن و هاوکاریکردنی لوبنان لە بەرژەوەندی گەلانی لوبنان و سوریا.

لەکۆتایی قسەکانیدا هۆشداریشیدا لەوەی مەترسی دروستبوونی گرژی لەنێوان لوبنانی و پەنابەرانی سوریادا هەیە، هەروەها توندوتیژییش زیاددەکات، ئەمەش بەهۆی قەیران و ململانێی دۆزینەوەی هەلی کارەوەیە.

جگە لەوەش، سوورییەکان ساڵانێکە بەدەست هەڵمەتێکی “هەراسانکردن و رەگەزپەرستییەوە” دەناڵێنن، کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لەلایەن هەندێک ناوچەی لوبنان و زۆرینەی بەرپرسانی حکومەتەکەیانەوە زیادیکردووە و پاشەکشە ئابووری و ژیانی لوبنانیان خستۆتە ئەستۆی پەنابەرە سوریاییەکان.