عێراق لە کۆنفرانسی برۆکسلدا ژمارەی هاوڵاتییە سورییەکانی ئاشكراکرد لە وڵاتەکەیدا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ پێنجشەممە، 15ی حوزەیرانی 2023،، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ژمارەی ئەو سوریانەی راگەیاند کە وڵاتەکەی میواندارییان دەکات و دووپاتیکردەوە کە ژمارەکان دەگاتە 260 هەزار سووری.
ئەم لێدوانە لە میانەی وتارەکەیدا لە حەوتەمین کۆنفرانسی برۆکسل سەبارەت بە (پشتیوانی لە ئایندەی سوریا و هەرێم) هات.
حوسێن گوتیشی: “لەبەر رۆشنایی ئەو تاقیکردنەوە مرۆییانەی رووبەڕووی سورییەکان بوون، عێراق دەرگای خۆی کردۆتەوە بۆ پێشوازیکردن لەو ئاوارانەی کە لە ئەنجامی ململانێ وڵاتەکەیانەوە هەڵاتوون، بەو پێیەی لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان نزیکەی 260 هەزار هاوڵاتی سوریا هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق وەک هاوتا لەگەڵ سورییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن و رێگەیان پێدەدەن لە بازاڕەکاندا بەشداری چالاکیی کار بکەن، هەروەها زیاتر لە (35%)یان کە لە کەمپەکانی ئاوارەکان دەژین پێداویستییە سەرەتاییەکانی بۆ بژێوییەکی شایستە و هاوکاریی پێویستیان بۆ دابین کراوە بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە دۆسییەی سوریادا، داوا ده کات سەرجەم لایەنەکان لەسەر مێزی دیالۆگ و دانوستان دابنیشن و چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخەکە بدۆزنەوە، ئەمە تاکە رێگەیە کە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە قەیران و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سوریا.