لە نێویاندا وڵاتێکی عەرەبی هەیە.. ئەو وڵاتانە کامانەن کە زۆرترین بەرکەوتەی هێرشی قرشەکانن؟

هەولێر – نۆرس پرێس

هەرچەندە هێرشی شەڕانگێزی قرشەکان بۆ سەر مرۆڤ رووداوێکی نامۆ نییە، بەڵام زۆرجار لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان ئەم رووداوە زیاتر دووبارە دەبێتەوە.

دوایین هێرش لەوڵات میسر روویدا، کە ئەویش لە هەفتەی رابردوو، کاتێک قرشێک هێرشی کردە سەر گەنجێکی رووسی لە کەناراوەکانی هورغەدا و گیانی لەدەستدا.

توێژەرێک بەناوی ئاتاناسیۆس سی سیکلێراس، لە زانکۆی سالۆنیکی یۆنان، توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بزانێت کام وڵات زۆرترین هێرشی قرشەکان بۆ سەر مرۆڤی بەخۆیەوە بینیووە .

بەپێی توێژینەوەکە، ئەمریکا و ئوسترالیا و باشووری ئەفریقا ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین بەرکەوتەی هێرشی قرشەکانن، بەڵام ئەم وڵاتانە لە ساڵی 2022دا تووشی هیچ هێرشێکی کوشندە نەبوون.

توێژینەوەکە دەڵێت ” زەریای کراوە مەترسیدارترین شوێنە بۆ بوونی قرشەکان ئەمەش واتە زۆر دەگمەنە هێرشێک لە نزیک کەنارەکان رووبدات”.

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین رووداوی هێرشی قرشەکانی بەخۆیەوە بینیووە ئەمانە:

ئەمریکا (1215 هێرش)

ئوسترالیا (315 هێرش)

باشووری ئەفریقا (202 هێرش)

بەڕازیل (88 هێرش)

نیوزلەندا (42 هێرش)

دوورگەکانی ماسکارێن (41 هێرش)

مەکسیک (33 هێرش)

گینیا (32 هێرش)

میسر (14 هێرش)

هۆنگ کۆنگ (13 هێرش)

ئیکوادۆر (11 هێرش)