هەولێر-نۆرس پرێس
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، تویتێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگەیاند، كه‌رتی بانكیی مۆدێرن بناغه‌ی تێڕوانینی ئێمه‌یه بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، تویتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا، هه‌ژماری 1.2 ملیۆن فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتی ده‌گوازینه‌وه بۆ بانكه تایبه‌ته‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی دیجیتاڵی به‌گه‌ڕده‌خه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌ی ئابووری.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری هه‌ولێر، باڵاخانه‌ی نوێی كارگێڕی گشتیی و لقی سه‌ره‌كیی بانكی جیهانی كرده‌وه كه یه‌كێكه له بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
هەرله‌وێ له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، بانكه‌كان ده‌توانن هۆكارێكی سه‌ره‌كیبن له بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ر وەڵاتێك، چونكه پێشخستنی ئابووریی هه‌ر وەڵاتێك و كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كیی جووڵانه‌وه‌ی ئابووریی وەڵات بانكه‌كانن، بۆیه زۆرم لا مه‌به‌سته بانكه‌كانی ئێمه به شێوازێكی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی كار بكه‌ن.