دوای نۆ ساڵ لە چاوەڕوانی جارێكی دیكە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن

هەولێر – نۆرس پرێس

دوای 9 ساڵ، رۆژی 16ی ئەم مانگە سامیە و دەخیل ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەیان دووبارە دەكەنەوە.

دەخیل حەسەن و سامیا سمۆ خەڵکی شنگالن، ساڵێك دوای هاوسەرگیرییەکەیان سامیا دەکەوێتە دەستی داعش.

دەخیل بۆ ماوەی نۆ ساڵ چاوەڕێی سامیای کرد تاوەکو لە ژێر دەستی داعش رزگار دەکرێت و بەیەکتر شادبونەوە.