په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان پاشماوه‌ی خاشاكیان له به‌رده‌م نوسینگه‌كانی یوئێن سوتاند
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی كه‌ورگۆسك-ی نزیك شاری هه‌ولێر، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بونی خۆڵ و خاشاك له كه‌مپه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوێك، بڕێك له پاشماوه‌ی خاشاكیان له به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سوتاند.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پشتیوانی له په‌نابه‌رانی سوری وه‌ستاندوه، گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ی دوجار خاشاكی كه‌مپه‌كه‌ی فڕێده‌دا.
زوهێر حه‌سه‌ن، یه‌كێك له په‌نابه‌رانی رۆژئاوا له كه‌ورگۆسك بۆ نۆرس پرێس وتی، “ماوه‌ی مانگ و نیوێك ده‌بێت ئۆنۆمۆبێلی تایبه‌ت به فڕێدانی خاشاك نه‌هاتوه‌و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه ببێت.”
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پله پله له پشتیوانیكردني ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم پاشه‌كشه ده‌كات، له‌ماوه‌ی رابوردوشدا ئه‌و بڕه پاره‌ی وه‌ستاند، كه وه‌ك كۆمه‌كی ده‌یدا به مامۆستایانی كه‌مپه‌كان.
كه‌ڵه‌كه‌بونی خاشاك له كه‌مپه‌كاندا و یاریكردن منداڵان تێیدا، دانیشتوانی كه‌مپه‌كانی روبه‌ڕوی مه‌ترسی كردوه‌ته‌وه‌و په‌نابه‌ران ترسیان هه‌یه له ته‌ندروستیان پسبونی ژینگه‌ی كه‌مپه‌كان.
له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریاوه هه‌رێمی كوردستان بوبه یه‌كێك له‌و روگانهی هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان په‌نایان بۆ هێناو ده‌وروبه‌ری ده كه‌مپی تایبه‌تیان بۆ كراوه‌ته‌وه له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی