هەولێر-نۆرس پرێس
لە یاری کۆتایی خولی باسکە ئەمریکی (NBA)دا، یانەی دێنڤەر ناگێتس بە ئەنجامی 94-89لە یانەی میامی هیت-ی بردەوە و بە ئەنجامی 4-1 نازناوی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.
لە پێنجەمین یاری زنجیرەی کۆتاییدا، یانەی هیت کە لە وەرزی ئاساییدا پلەی هەشتەمی خولی کۆنفرانسی رۆژهەڵاتی بەدەستهێناوە، بووە میوانی یانەی ناگێتس کە خولی کۆنفرانسی رۆژئاوای پێشەنگ بوو.
لەو یاریەدا یانەی دێنڤەر ناگێتس بە ئەنجامی94-89 لە یانەی میامی هیت-ی بردەوە و بە ئەنجامی 4-1 نازناوی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.
یاریزانی دێنڤەر ناگێتس، نیکۆلا جۆکیچ بەهۆی ئەو توانایەی لە یارییەکەدا نیشانیدا، دەستیێکی باڵای هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوەکەدا، بە باشترین یازیرانی زنجیرەی کۆتایی هەڵبژێردرا.
جۆکیجی تەمەن 28ساڵان، لە وەرزی ئاسایی ساڵانی 2021 و 2022 خەڵاتی بەهادارترین یاریزانی پێبەخشرا.