هەولێر – نۆرس پرێس
مەحمود داود یاریزانی کوردی سوریی روو لە یانەی برایتۆنی ئینگلیزی دەکات.
یاریزانی کورد، مەحمود داودی تەمەن (27 ساڵ)، یاریزانی یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، رووی لە یانەی برایتۆنی ئینگلیزی کرد.
داود بە یەکەم یاریزانی بەڕەچەڵەک سوریا دادەنرێت کە لە یاریگاکانی ئینگلتەرا و بە تایبەتی لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری بکات.
یاریزانەکە بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە کرد، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ برووسیا دۆرتمۆند کۆتایی هات لە کۆتایی وەرزی ئێستادا، هاوکات رەتیشیکردەوە بەردەوام بێت لە ژیانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانی، بەهۆی دانیشتنی زۆر لەسەر کورسی یەدەگ لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا .