سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی عێراق دەکات
هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵەی عێراق کرد و رایگەیاند: “پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین،هیوادارین ببێتە نەخشەڕێیەکی باش بۆ پێشكهوتنى ئابوورى و سەقامگیريی سياسى و زەمینەیەکی باشى وەبەرهێنان دروست بكات. دەستخۆشی لە ههموو ئهو بهڕێزانه دهكهين کە دڵسۆزانە بۆ بەرژەوەنديی هاووڵاتیيان و یەکسانيی خەڵکی عێراق کاریان کرد”.
هەر لەو پەیامەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆی “لە هەڵسوکەوتی نادروستی هەندێک پەرلەمانتار بەرامبەر بە مافەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی” و گوتی: “جێگەی داخه لە گفتوگۆکانی پهرلهماندا، هەندێ له پەرلەمانتاران بەشێوەیەکی نادروست هەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد. ئهوهى ڕوويدا لهگهڵ بنهماكانى ڕێككهوتنى سياسيى هاوپهيمانيى بهڕێوهبردنى دهوڵهتدا نايهتهوه و ئهو ئاراسته و شێوهيه له كاركردن، خزمهت به پرۆسهى سياسى و دۆخ و داهاتووى عێراق ناكات.”
هەروەها دەربارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە رایگەیاند: ” پێويسته ياساى بودجە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت و ڕەچاوی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسيی دەستووری و ناوچه كێشه لهسهرهكان بكات و ماف و بەرژەوەندیيەکانيان بپارێزێت. دهبێ دڵنیایيی تەواو هەبێ لەوەی شايسته داراییيەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری سیاسی دوا ناخرێن و فەرامۆش ناکرێن.”
جگە لەوەش سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆی لە ناتەبایی نێوماڵی کورد راگەیاند، ” ئەوەی لە کاتی گفتوگۆى بودجەدا بینیمان، مايهى نيگهرانييهكى قووڵه و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییهى سهلماند كه دابهشبوونى لايهنه كوردستانييهكان زيان به ههرێمى كوردستان دهگهيهنێت. وێڕاى ئهمهش بە ویستى سیاسيی هاوبەش و به ڕەچاوکردنی بەرژەوەنديی گشتی، دەتوانین ئهمه بکەینە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی متمانەى نێوانمان، ڕێکخستنەوەی باشترى ناوماڵی خۆمان، خاوکردنەوەی گرژیيەکان و چارەسەری کێشەکان بۆ بەهێزکردنی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستان.”
دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام، پەرلەمانتارانی عێراق بەرەبەیانی (دووشەممە، 12-6-2023) دەنگیان بە سەرجەم مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجە دا و بودجەی گشتیی عێراقیان بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسندکرد.