هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی کرێکارانی کوردستانی (پەکەکە) کە زیاتر لە چوار دەیەیە ململانێی لەگەڵ تورکیا دەستپێکردووە، کۆتاییهاتنی ئاگربەستی دژ بە سوپای تورکیای راگەیاند، دوای زیاتر لە چوار مانگ ئاگربەست، لە پاش ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە ناوەندی تورکیا و باکووری کوردستان روویدا.
لە راگەیەندراوێکی “رێکخراوی کۆمەڵگەی کوردستانی”دا، کە چەترێکی سیاسی کۆمەڵایەتییە بۆ “پەکەکە” ، ئاماژەی بەوەکردووە، “لە کاتێکدا بوومەلەرزە وێرانکەرەکەکە کاریگەری زۆری لەسەر وڵات هەبوو، کە دواتر چووە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، ئاگربەست راگەیەندرا، بۆ ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، وەک ئامرازێک لە هەڵبژاردنەکاندا بەکارنەهێنرێت، بە نوێنەرایەتی پارتەکانی داد و گەشەپێدان و بزووتنەوەی نەتەوەیی، بەمجۆرە ئاگربەستێکمان راگەیاند، بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامێک لە هەڵبژاردنەکاندا کە سوودی بۆ خەڵک هێزە دیموکراسیەکان هەبێت”.
رێکخراوە کوردستانیەکە جەختی لەوە کردەوە کە لە هەڵوێستی خۆیەوە کە لە ماوەی رابردوودا پابەند بووە بەو ئاگربەستەوە، بەو هیوایەی کە “بەشداری بکات بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی لە تورکیادا”.
لە راگەیەندراوەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی “فورات”ی کوردی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکانی تورکیا بە چڕی بەردەوام بووە و سیاسەتی “دوژمنکارانەی راستەوخۆ” بەردەوام بووە، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیشەوە پێشکەوتنی بەرجەستە لە هەڵوێستەکانیان بەرەو چارەسەر پیشان بدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، “پەکەکە” رایگەیاندووە، کۆتاییان بە ئاگربەست هێناوە و دیسانەوە دبەردەوام دەبن لە”خەبات دژی حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی”.