بەڕێوبەری خۆسەری هەوڵەکانی بۆ گێڕانەوەی تەرمی قوربانیانی کەناراوەکانی جەزائیر راگەیاند

قامشلۆ– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، هەوڵەکانی بۆ گێڕاندنەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییانەی رۆژئاڤا راگەیاند کە لە کەناراوەکانی جەزائیر خنکاون.

لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی جەزائیر رۆژی دووشەممە کاری دەرهێنانەوەی تەرمەکانیان تەواو کردووە.

لە چواری ئەم مانگەدا بەلەمێک کە نزیکەی 25 کۆچبەری هەڵگرتبوو کە زۆربەیان خەڵکی “کۆبانێ”ی رۆژئاوای کوردستان بوون و ژن و منداڵیشیان تێدابوو، لە کەناراوەکانی جەزائیر نوقم بوو، لەکاتێکدا بە دەریادا کەوتبوونەڕێ، بە هیوای گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیسپانیا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوبەری خۆسەری هەوڵدەدات “بە زووترین کات” تەرمەکان بگەڕێنێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد