هەولێر – نۆرس پرێس
گۆڤاری فۆربسی ئەمەریكی لیستێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا سەروەتی ئەو سەرۆك یانانە دەردەخات کە خاوەنی یانەی وەرزشی و زۆرترین سەرمایەن.
ئەوەی جێگەی تێبینیە لە لیستەكەدا ناوی فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بەدی ناكرێت، هەرچەندە یانەكەی بە یەكێك لە دەوڵەمەندترین و پڕداهاترین یانەكانی جیهان دادەنرێت.
ریزبەندەكەش بەمشێوەیە
- 1- كارلۆس سلیم – ریاڵ ئۆڤییدۆ – 59.2 ملیار دۆلار.
- 2- فرانسوا بینولت – ڕین – 31.7 ملیار دۆلار.
- 3- دیتریش ماچیتز – نیۆرك رید بۆڵز – لایپزیگ – رید بۆل ساڵزبۆرگ – رید بۆڵ بەرازیل – 18.9 ملیار دۆلار.
- 4- ئەندریا ئانێلی – یۆڤانتۆس – 15.9 ملیار دۆلار.
- 5- تۆد بۆیلی – چێڵسی – 12.4 ملیار دۆلار.
- 6- فیلیپ ئەنشوتز – لۆس ئەنجەلۆس گالاكسی – 11 ملیار دۆلار.
- 7- ستانلی كرۆنكی – ئارسنال – 8.8 ملیار دۆلار.
- 8- چانگ جین دۆنگ – ئینتەرمیلان – 6.8 ملیار دۆلار.
- 9- دیمێتری ڕیبۆلوفلیف – مۆناكۆ – 6.8 ملیار دۆلار.
- 10- ناسڕ خلێفی – پاریس سانجێرمان – 6.2 ملیار دۆلار.