ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێنیت، دەستبەجێ واز لە جۆرە خواردنێکی بەیانیان بهێنە
هەولێر – نۆرس پرێس
دابەزاندنی کێش پێویستی بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا هەیە، لە ڕاهێنانی دروستی دابەزاندنی چەوری زیادەی جەستە تاوەکو دەگاتە ئەو خۆراکەی تەندروستەی لە ژەمەکانی رۆژانەدا دەخورێت، بەتایبەتی کە ڕرنگە هەندێک خۆراکی بە تام رێگریت لێبکەن لە گەیشتن بە ئامانجی دابەزاندنی کێشت.
دانا هۆنێس، پسپۆڕی بواری خۆراک روونیکردەوە کە چەند جۆرێک لە خواردن هەیە کە زۆرێک ئارەزووی خواردنی دەکەن بۆ ژەمی بەیانیان، ئەویش دانەوێڵەی بەیانیانە کە دەوڵەمەندە بە شەکر، ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڵبژاردنێکی خراپە بۆ تەندروستی گشتی و بۆ بەتایبەت بۆ دابەزاندنی ناوچەی کەمەر”.
دانهوێڵهی ژهمی بهیانی
- ئەگەرچی دانانی دانەوێڵە و شیر لەناو قاپێکدا رەنگە رێگەیەکی ئاسان بێت بۆ دروستکردنی نانی بەیانی، بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی کە یەکێکە لە خراپترین هەڵبژاردنەکان بۆ تەندروستی گشتی و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروستدەکات بەپێی تێپەڕبوونی کات.
- هۆنێس ئاماژەی بە هەندێک جۆری ناسراوی دانەوێڵەی بەیانیان کرد و گوتی “ئەوان بە دانەوێڵەیەکی کەم (ئەگەر هەبن) دروست دەکرێن و شەکری زۆریان تێدایە .”
- شەکر زیانی بۆ تەندروستی هەیە، خواردنی لێکەوتەی مەترسیداری هەیە، وەک زیادبوونی کێش و خاوبوونەوەی میتابۆلیزم.
لەبری ئەم جۆرە خواردنانە چی پێویستە بخورێت؟
- ئەگەر بەدوای نانی بەیانییەکی ئاسوودەدا دەگەڕێیت کە ئامانجەکانی دابەزاندنی کێشت نەخاتە مەترسییەوە، ئەوا بژاردەی تەندروست و بە تام زۆر هەیە کە دەتوانیت هەڵیبژێریت.
- بەگشتی گرنگە دانەوێڵەی تەواو و ئەو خۆراکانە هەڵبژێریت کە ریشاڵی تێدایە.
- یەکێک لە رێگا تەندروستیەکان ئەوەیە کە گرانۆلای تایبەت بەخۆت دروست بکەیت بە بەکارهێنانی شیرینکەری سروشتی، میوە یان قاپێک لە شۆفان لە ژەمە بەیانییەکەتدا هەبێت.