هالاند وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دیاریكرا

هەولێر- نۆرس پرێس

ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نەرویجی و یانەی مانچستەر سیتی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دەستنیشانکرا.

ئەو یاریزانە لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە سیتیەوە کردبوو، کە لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە هاتبوو، هالاند لەگەڵ سیتی لەم وەرزە خولی ئینگلیزی و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.

هێرشبەرە نەرویجییەکە یەکلایی کرایەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پێنجەمی پرێمەرلیگ، توانی 36 گۆڵ تۆماربکات و ژمارەکانی محەمەد سەڵاح و ئەندی کۆل و ئالان شیرەر بشكێنێت.

جێگای سەرنجە کە هالاند لەم وەرزەدا بە گشتی لە 53 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەشداری کردووە و 52 گۆڵی تۆمارکردوە، 11 گۆڵیشی دروستکردووە.