عەفرین – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاوای سوریا، کوژرا و دوای ئەوەی زێڕ و پارەکەیان دزی، ماڵەکەیان سووتاند.
سەرچاوە خۆجێیەکانی شارەکە به نۆرس پرێسیان راگه یاند، کاتژمێر 10ی سەرلەبه یانی ئه مڕۆ کەسانی نەناسراو “عوفا شێخ ئەحمەد”ی ته مه ن چل ساڵانیان له ماڵەکەی خۆیدا له گەڕەکی “مەعاراته” له شاری عەفرین کوشت، دوای ئه وەی زێڕ و پارەکەیان دزی، پاشان بۆ شاردنەوەی شوێنەواری تاوانەکە، ماڵەکەیان سووتاندووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دزەکان بە کەرەستەی تیژی وەک چەقۆ ئەو ژنەیان کوشتووە، کە خەڵکی گوندی ئەلشیوخی سەر بە قەزای راجویە لە شاری عەفرین، دوای ئەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە شارەکە، ژنەکە گیانی لەدەستدا.
لەو کاتەوەی کە گروپەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیاوە دەستیان بەسەردا عەفریندا گرتووە، شارەکە دۆخێکی پشێوی ئەمنی بەردەوام بەخۆوە دەبینێت، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی سڤیلی دانیشتووی ناوچەکە، ئەمە جگە لە زۆرێک لەو پێشێلکاریانەی کە دژی بە دانیشتووان ئەنجامدەدرێن