باڵوێزی رووسیا لە سوریا: هەڵوێستەکانی ئەنقەرە و دیمەشق دوورن لەیەکترەوە

دیمەشق– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەلێکساندەر یەفیمۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری رووسیا لە سوریا و باڵیۆزی باڵوێزی ئەو وڵاتە لە دیمەشق رایگەیاند: هەڵوێستەکانی ئەنقەرە و دیمەشق هێشتا لە یەکتر دوورن.

یەفیمۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی “ئەلوەتەن”ی نیمچە فەرمی ئاماژەی بەوە کردووە کە “لە ئێستادا رەشنووسی نەخشەڕێگای تایبەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا دادەڕێژرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارە بەم نزیکانە یەکەم گفتوگۆ لەسەر دەقی ئەم نەخشەڕیگایە ئەنجام بدرێت”.

باڵیۆزی رووسیا رایگەیاندووە،  ” ئەستەمە ئەوەی دوانزە ساڵە لەناوچووە لە ماوەی چەند هەفتەیەک یان مانگێکدا بگەڕێنرێتەوە”.

جەختیشی کردەوە کە “ماندووبوونێکی زۆر لەم ئاراستەدا چاوەڕوانمان دەکات و دەبێت راشکاوانە بزانرێت کە هەڵوێستی ئەو دوو لایەنە هێشتا دوورن لە یەکتر”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی