دیارنەمانی “نامۆ”ی سێ هەزار و 400 ژنی پیرۆ لە ماوەی چوار مانگدا

هەولێر – نۆرس پرێس

نووسینگەی چاودێرانی پیرۆ رایگەیاندووە، لە ماوەی چوار مانگی رابردوو، زیاتر لە سێ هەزار و 400 ژن بێسەروشوێن بوون.

لە راپۆرتێکی فەرمانگەکەدا بە ناونیشانی “چییان بەسەرهاتووە؟”، ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023، زیاتر لە 3 هەزار و 406 سکاڵا سەبارەت بە دیارنەمانی ژن تۆمارکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەنها 1902و ژن دۆزراونەتەوە تاوەکو ئێستاش 1504 ژن بێسەروشوێنن.

بەگوێرەی بەشێک لە گوتەکانی چاودێرانی کۆمەڵایەتی، سەبارەت بە دیارنەمانی ئەو ژنانە لە پیرۆ بە یەکێک لە حاڵەتە مەترسیدارەکان پۆلێن دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەوڵەت هیچ هەنگاوێک ناگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە دیاردانانە” کە ساڵانە لە وڵاتەکە دووبارە دەبنەوە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 33 ملیۆن کەسە.

لە ساڵی 2022 زیاتر لە 5380 ژن کە زۆربەیان کچ و هەرزەکار بوون، بێسەروشوێن بوون، کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 9.7% کەمترە.