کریملین: هیچ بنەمایەک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بوونی نییە
هەولێر – نۆرس پرێس
کریملین ئەمرۆ یەکشەممە، رایگەیاند، کە هیچ بنەمایەک نییە، هەرچەندە لاواز بێت، بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەکی ئەگەری لەگەڵ ئۆکرانیا و هەروەها هیچ مەرجێکی پێشوەختە بۆ ئەگەری دانوستانەکان نییە.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری رووسیا، کریملین، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رووسیا ئاماژەی بەوەکرد: “بە کردەوە هیچ پێشمەرجێک نییە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە ئێستادا، جگە لەوەش هیچ بنەمایە نییە بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک نییە”.
پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ درک بەوە دەکات کە نە کیێڤ ئامادەیە و نە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵیدا بکات، ئاماژەی بەوەشکرد “سەرکردەکانی ئۆکرانیا ڕێگەی پێنادەن دانوستان لەگەڵ رووسیا دەستپێبکات”.
پێشتر پێسکۆڤ باسی لەوە کردبوو کە شەڕێک لە هەموو بەرەکان دژ بە رووسیا بەڕێوەدەچێت و پێویستە مۆسکۆ وریایی و ئارامی و هێزی خۆی بپارێزێت و ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا بگونجێت بیکات.