هەولێر – نۆرس پرێس
زیاتر لە 30 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لە خوپێشاندانی جەماوەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان کە سەردانی گڵکۆی ئەو کەسانەیان کرد کە لە خوپێشاندانی جەماوەری شارەکانی سەقز و بۆکانیان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندران.
بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی، دایە شەریفە میرزایی، کۆسار مینبەری، هانا مینبەری، هاشم سەعیدی، عەبدولڕەحمان نەسری لەگەڵ لیمۆی هاوژینی و منداڵەکەی بە ناوی ماعیدە نەسری، حەسەن ئەمینی برای محەمەد ئەمینی لەگەڵ دایکی و ئەندامانی تری بنەماڵەکەی، ئەحمەد ڕەحیمی باوکی یەحیا ڕەحیمی، سدێق بەهمەنی باوکی شاهۆ بەهمەنی و بنەماڵەکەی، حەیات دایکی موئمێن زەندکەریمی لەگەڵ بنەماڵەکەی، خوشک و براکانی ئارام حەبیبی، هاشم سەعیدی باوکی سارینا سەعیدی، خوشکەکانی داریوش عەلیزادە، فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی هوومەن عەبدوڵاهی و بنەماڵەکەی و هیرا عەبدوڵڵاهی، کوڕە 4 ساڵانەکەی فەرشید، ڕادا فاتیحی، خوشکی ڕامین فاتیحی، عەدنان فەتحی، بەیان، دڵنیا بەهمەنی، خوشکی شاهۆ و هەروەها خوشکی ئیبراهیم لوتفەڵڵاهی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندران.
دوو شۆفێری ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگرەکانی ئەندامانی ئەو بنەماڵە دادخوازانە، بە ناوەکانی جەماڵ و جەمیل لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون.
هاوکات چوار منداڵی ئەو بنەماڵانە بە ناوەکانی هیرا عەبدوڵڵاهی تەمەن 4 ساڵ، یۆنا مورادی، تەمەن 6 ساڵ، باران مینبەری، تەمەن 12 ساڵ و کیا مورادی، تەمەن 16 ساڵ ڕفێندراون.
ناسنامەی دەستبەسەرکراوانی دیکە تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە و رێکخراوی هەنگاو خەریکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە و دەڵێت، لە ئەگەری بەدەستهێنانی هەر زانیارییەکی نوێی پەیوەندیداری بەو بابەتەوە ڕای گشتیی لێ ئاگادار دەکەینەوە.