هەزاران غازی دزراو لە شاری حەسەکە گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکانیان

حەسەکە – نۆرس پرێس

لیژنەی سووتەمەنی شاری حەسەکە، هەزاران بوتڵی غازی دزراو بۆ دانیشتوانی گەڕەکی نەشوەی شارەکە گەڕاندەوە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە “دزران”یان لەلایەن بریکارەکانی غازەوە.

 رۆژی دووشەممەی رابردوو، وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دیارنەمانی بوتڵە غازەکانیان، سەدان ژنی شاری حەسەکە رۆژئاوایی کوردستان گربوونەوە و چەند شەقامێکیان داخست، بە گوتەی بەشێک لەوانەی گردببوونەوە، ماوەی 7 مانگ دەبێت بە هەزاران بوتڵە غاز لە لایەن چوار بریکاری فرۆشتنی غازەوە دیار نەماوە.

سەعد کوسا، فەرمانبەری فەرمانگەی غازی لیژنەی سووتەمەنی حەسەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی بوتڵە دزراوەکان، پەنایان بردووە بۆ قەرزکردنی بوتڵی غاز لە هەژمارێک بریکاری رێگەپێدراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی بوتڵەکان 3492 بوتڵە، ئێستا لیژنەکەمان سەرقاڵی دابەشکردنی بوتڵەکانە بەسەر بەشی باشووری شارەکەدا.”

هاوکات “عەنود ناسر خەلەف” کە دانیشتووی شاری حەسەکەیە، ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە گەڕاندنەوەی بوتڵە دزراوەکانیان بە خاڵی، دوای زیاتر لە 6 مانگ، لە کاتێکدا ناچار بوو لەسەر ئاگر خواردن دروست بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی هەوڵەکانیان دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی بوتڵەکان، بەڵام هیوامان خواست بە پڕی بۆمان بگەڕێننەوە نەوەک بە خاڵی.

پێشتر سەرچاوەیەک لە لیژنەی سووتەمەنی حەسەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاندبوو، هەندێک لە بریکارە رێگەپێدراوەکان هەزاران بوتڵی غازیان لە دانیشتووان “دزیوە” و بە قاچاخیان بردووە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرچاوەکە روونیکردوە: “بەشێک لە بوتڵەکان گەڕێندرانەوە، نزیکەی پێنج هەزار و 238 بوتڵی دزراویش ماونەتەوە، هەروەها یەکێک لە بریکارەکان دەستگیرکراوە، هاوکات 3 بریکاری دیکەش توانیویانە هەڵبێن بۆ شوێنێکی نادیار و دەست بەسەر موڵکی ئەو کەسە باوەڕپێکراوانەدا گیراوە و دەخرێتە زیادکردنێکی گشتی لە ئەگەری نەگەڕاندنەوەی بوتڵە “دزراوەکان”.

لەگەڵ گەڕانەوەی 3492 بوتڵ بۆ دانیشتوانی بەشی باشووری شاری حەسەکە، نزیکەی 1750 بوتڵی بۆ دانیشتوانی شارەکە ماوەتەوە.