توێژینەوە: 11% دانیشتوانی هیندستان نەخۆشی شەکرەیان هەیە
هەولێر – نۆرس پرێس
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، کە نزیکەی 11%ی هیندییەکان نەخۆشی شەکرەیان هەیە، هەروەها باس لەوەش دەکات کە نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و قەڵەوی بەرێژەیەکی بەرز لە هیندستان بڵاوبووەتەوە.
توێژینەوەکە کە زیاتر لە 113 هەزار کەس تێیدا بەشداربووە، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە لەسەدا 15٪ هیندییەکان نەخۆشی شەکرەیان هەبووە و نزیکەی لەسەدا 35 بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەبووە. توێژینەوەکە لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی 2008 تا کانوونی دووەمی 2022 لە 31 ویلایەت و ناوچەی هیندستان ئەنجامدراوە.
ئاڕ ئێس دالیوال، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە نادرمییەکان لە ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی هیندستان رایگەیاند،”لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا تەواو دیارە کە هیندستان دانیشتووانێکی زۆری هەیە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و ئاڵۆزییە درێژخایەنەکانی دیکەیان لەسەرە”.
ئەو ئەنجومەنەی کە پارەی توێژینەوەکەیان دابین کردووە، مەزەندەی کردووە کە هیندستان کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهانە، 101 ملیۆن کەسی تێدایە کە بە نەخۆشی شەکرەوە دەژین.