لە چین پێشوازیەكی زۆر گەرم  لە ئەستێرەی ئەرجەنتین و جیهان لیونێل مێسی كرا

هەولێر-نۆرس پرێس

ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە پەکین پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، دوای ئەوەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی تۆپی پێی دۆستانە لەگەڵ وڵاتەکەی بەرانبەر ئوسترالیا.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبونەتەوە، سەدان هاندەر کە لە فڕۆکەخانە چاوەڕێی مێسی یان دەکرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامە ناوخۆییەکان، ئەمە حەوتەمین جارە کە مێسی سەردانی چین دەکات،  دوایین جار لە ساڵی 2017بوو.

ئەرجەنتین بەرانبەر ئوسترالیا لە یاریگای کرێکاران لە پەکین یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی نۆژەنکرایەوە بۆ ئەوەی شەست و هەشت هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت.

یارییەکە دوبارەبونەوەی یاری قۆناغی هەشتی جامی جیهانی قەتەری ساڵی 2022 دەبێت، کە ئەرجەنتین لە ڕێگای بەدەستهێنانی نازناوی سێیەمی مێژوی خۆیدا لە دوای ساڵانی 1978 و 1986 بە دو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر ئوسترالیا بەدەستهێنا.