فڕۆکەیەکی فریاگوزاری ئیماراتی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لازقیە

لازقیە – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی فریاگوزاری ئیماراتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لازقییە نیشتەوە، کە هاوکارییەکانی بۆ ئەو کەسانە هەڵگرتبوو کە بەهۆی بوومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش وەک درێژەپێدەری هەڵمەتە هاوکارییەکانی بۆ سوریا لە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی لازقیە، ئەندازیار زیاد ئەلتویل، رایگەیاند، ئەو فڕۆکە ئیماراتییەی گەیشتە فڕۆکەخانە، بڕی 30.8 تۆن هاوکاری و پێداویستی پزیشکی هەڵگرتبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی باری فڕۆکە پاڵپشتی کەرتی تەندروستی دەکات لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

ئیمارات بەردەوامە لە پشتیوانی و هاوکاریکردنی سوریا لە رێگەی ناوچە حکومییەکانەوە لەو کاتەوەی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە لە شەشی شوبات ڕوویدا تا ئەم ساتە لە چوارچێوەی هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئامادەکردن وداڕشتنەوە: سەعەد یازچی