هەولێر – نۆرس پرێس
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا دەڵێت، هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجەدا بکەن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە نوێنەر و فڕاکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق کرد کە دژی هەر هەوڵێکیش بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بووەستنەوە.