بەرێوبەرایەتی خۆسەر هۆشداری دەداتە خاوەنی بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی گەنم
حەسەکە – نۆرس پرێس
بەرێوبەرایەتی گشتی پاراستنی بەکاربەر لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوایی کوردستان هۆشداری دایە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان کە نابێت بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نرخی گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بکەن، کە پێشتر لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە دیاریکرابوو.
دەستەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە سەرەتای وەرزی دروێنە، نرخی گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان دەستنیشانکردبوو.
ئیدارەی گشتی پاراستنی مافی بەکاربەران لە ناوچەی جەزیرە رایگەیاند، ” لیژنەکانی پاراستنی مافی بەکاربەران هەموو رۆژێک و بەدرێژایی ماوەی دروێنەکردن لە ئەرکدان”.
بەرێوبەرایەتییەکە ژمارەیەک هێلی گەرمی تەرخان کردووە بۆ وەرگرتنی سەرجەم سکاڵەکانی جووتیاران لە ئەگەری هەر زیادکردنێک لەو نرخەی کە لەلایەن ئیدارە ناوخۆییەکان و دەسەڵاتی ژینگەوە دیاری کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر شوفێرێک سەرپێچی بریارەکان بکات بە توندی سزا دەدرێت.