گۆرانییەک لەبارەی خۆشەویستی بۆ شاری قامیشلۆ بەرهەمهێنرا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
گۆرانییەک کە باسی خۆشەویستی بۆ شاری قامیشلۆی رۆژئاوایی کوردستان دەکات، رۆژی چوراشەممە لە لایەن دەزگای “هونەرگەها وڵات” بڵاوکرایەوە.
گۆرانییەکە لە ژێر ناوی لە قامیشلۆ لە بەر دەری “لەبەردەرگای قامیشلۆ” بەرهەمهێنراوە، و لە سوشیال میدیا بینەرێکی زۆری هەبووە.
کلیپی گۆرانییەکە باس لە چوار گەنج دەکات کە سەردانی چوار گەڕەکی قامیشلۆ دەکەن، هەروەها باس لە چیرۆکەکانی خۆشەویستی لەنێو شارەکەدا دەکەن، هاوکات وابەستەیی دانیشتووان بە گەڕەکەکانیان و داب و نەریتیان نیشان دەدات.
ئیبراهیم فەقێ، ئامادەکاری کلیپەکە، بە نۆرس پرێسی رایگەیاند، گۆرانییەکە بریتیە لە گێرانەوەی یادەوەرییەکانی دانیشتوانی قامیشلۆ لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو.
لە دیمەنێکی کلیپەکەدا، ئەو چوار گەنجە لە بازاڕێکی میلی لە ناوەندی شاری قامیشلۆ وەستاون، لە پشتیانەوە سێ دوکان هەیە کە خاوەنداریەتیان بۆ جووێک، کوردێک و عەرەبێک دەگەرێتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شاری قامیشلۆ .