عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی سیستەمێکی تەندروستی

هەولێر – نۆرس پرێس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سودەکانی بەرنامەی دیجیتاڵکردنی بۆ دابینکردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە عێراق خستەروو، هاوکات جەختی لەوە کردەوەک کە عێراق یەکەمین بلۆکی بنیاتنانی داناوە لە جێبەجێکردنی سیستەمێکی تەندروستی دیجیتاڵی پێشکەوتوو.

ئەحمەد زویتن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق لە وتارێکدا لە میانەی بۆنەی کاراکردنی سیستمی چاودێریکردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، رایگەیاند، پەتای کۆرۆنا لایەنی نەرێنی لە هەموو ئاستەکاندا هەبوو، بەڵام، هۆکارێک بو کە وای لە زۆرێک لە وڵاتان کرد پێداچونەوە بە سیستەمی تەندروستی و گونجاوی خۆیان بکەن، بەجۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و ئاواتەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە لە تەندروستی و خۆشگوزەرانیدا بگونجێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پەتاکە عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی سیستەمی تەندروستی و کارکردن بۆ بەهێزکردن و تاقیکردنەوەی ئەو خاڵە بەهێز و لایەنانەی کە گەشەپێدان پێویستی پێیەتی بۆ چارەسەرکردنی هەموو مەترسییەکانی کەرتی تەندروستی.

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق باسی لەوەشکرد، راسپاردەکان پەیوەستبون بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی تەندروستی بۆ پێدانی داتا و زانیاری بەسود بۆ بڕیاردانی دروست بۆ بەرەوپێشچون لە سیستەمی تەندروستی، بۆ ئەوەی بتوانێت هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی کە لەم کەرتە گرنگەدا لە ئاستی جیهانیدا بەدەست هاتون.

ئەوەشی خستەڕو، بە دەستپێکردنی سیستەمی دیجیتاڵکردن، سیستەمەکە سەرچاوە و خزمەتگوزارییەکان لە کەرتەکەدا دابین دەکات، تەندروستی عێراق یەکەمین بلۆکی بیناسازی لە بنیاتنانەوە و ناساندنی سیستەمێکی تەندروستی دیجیتاڵی پێشکەوتودا داناوە، کەرتی تەندروستیش یەکێک دەبێت لەو کەرتەکان بۆ چونە ناو سیستمە دیجیتاڵییەکان بەگوێرەی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان.

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق ناوەستین و سیستەمێکمان بۆ بەدواداچونی داتای تەندروستی لە قەزاکانەوە دەستپێکردووە، بەمەرجێک ئەم سیستەمە فەزای گونجاو بۆ دابەزاندن و بڵاوکردنەوەی داتای تەندروستی لە قەزاکاندا دابین بکات، بە شێوازێکی زانستی پێشکەوتوو.