هەولێر – نۆرس پرێس
گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە ماوەیەکی کەم لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەیە، باوکی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی و بریکارەکەی دەنگدانەوەیان بەدوای خۆیاندا هێنا، کاتێک بەتەنها گەشتیان کردووە بۆ ماڵی خۆرخی لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە.
پێدەچێت ئەنجامی کۆبوونەوەکە لە ماڵی لاپۆرتا، لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بێت بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.
لە گرتەیەکی دیکەدا باوکی مێسی رایگەیاندووە، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی بەرشەلۆنە، دەڵێت “لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە .. هەروەها حەز دەکەم بگەڕێتەوە، دڵنیاین کە لیۆ دەتوانێت بگەڕێتەوە”.
مێسی بۆ ماوەی دوو دەیە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە هەبوو، لەو ماوەیەشدا پێگەی خۆی لەنێو یانەکەدا بەهێزتر کرد.
بۆ هاندەرانی تۆپی پێ، گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەبێتە دەرفەتێک بۆ مێسی کە بە شێوازێکی جوان یارییەکانی لەو یانەیەدا تەواو بکات کە یانە دڵخوازەکەیەتی.
جێگای سەرنجە مێسی بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد، کاتێک لە هاوینی 2021، پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەکەوە کرد.