بەهوی ئەو ئاگرەی کە لە زەوییە کشتوکاڵەکانی باکووری حەلەب کەوتووەتەوە کەسێک گیانی لە دەستدا

حەلەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەوروبەری شاری ماریا لە باکووری شاری حەلەب کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە لە کاتێکدا کە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بووە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، عەلی ئەلخەتیب تەمەن 47 ساڵ، خەڵکی شاری مەریە، لەکاتی کارکردن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک کە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە کەوتەوە، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە بەسەر ڕووبەرێکی زۆری زەویدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی وەستانی دڵی ئەلخەتیب و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەهۆی وەرزی دروێنەکردنەوە چەندین ئاگر بە هۆکاری جۆراوجۆر دەکەونەوە و بەو هۆیەوە زیان بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و خاوەنەکانیان دەگەیەنن، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بەشێوەیەکی خێرا دەگەنە شوێنی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکان و دەکوژێننەوە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوە: سەعد یازچی