لە گوندەوارەکانی باکوری دەرعا 300 دۆنم لە بەرهەمی گەنمی جوتیاران سووتا
دەرعا- نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە نزیکەی 300 دۆنم زەوی لە بەرهەمی گەنمی جووتیاران لە گوندەوارەکانی باکوری دەرعا سووتان.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو ئاگرانەی بەر زەوییەکانی گەنم کەوتونەتەوە لە جەرگەی شاری جاسم و گوندەوارەکانی باکووری دەرعا بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتووانی ناوچەکە بە هاوکاری ماتۆڕی ئاگرکوژێنەوە لە دەرعا، دوای چەند کاتژمێرێک توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، زیانەکان زیاتر لە 300 دۆنم گەنم بوون کە بەر بەجووتیارانی ناوچەکە گەیشتووە.
لە پێنجشەممەی ڕابردوو نزیکەی پەنجا دۆنم بەرهەمی گەنم لە رۆژهەڵاتی شاری جاسم لە گوندەوارەکانی باکوری دەرعا سووتان.
کێشەی ئاگرکەوتنەوە ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دروێنەکردن دووبارە دەبێتەوە، لە کاتێکدا جووتیاران چاوەڕێی بەرهەمی وەرزەکە دەکەن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە دەرعا، بڕی گەنمی چێندراو 69 هەزار و 625 هێکتار گەنمی بە باران بووە، هەروەها بڕی گەنمی ئاودێریش 10 هەزار و 500 هێکتار بووە.